نێچیرڤان بارزانى: برینی ئێزدییەکان هەمیشە بە کراوەیی دەمێنێتەوە

هەولێر-KDP.INFO-سەرۆکوەزیارنی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئه‌و برینه‌ى له ئه‌نجامى مه‌ینه‌تییه‌كانى خه‌ڵكى شنگال و ناوچه‌كانى دیكه دروست بووه، هه‌میشه به كراوه‌یى ده‌مێنێته‌وه. دووپاتیشى كرده‌وه كه هه‌رچى له توانادایه ده‌یكه‌ن و حكوومه‌ت له هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت چاره‌نووسى ئه‌وان بدۆزێته‌وه و ڕزگاریان بكات. (نێچیرڤان بارزانى) هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند، حكوومه‌ت هه‌موو ڕێكارێك ده‌گرێته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى به‌سه‌رهاتى ئێزدییه‌كان له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تیدا و له ڕووى یاساییه‌وه وه‌ك جینۆساید و قڕكردنى ئایینى و نه‌ژادى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا بكرێت.
پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان(نێچیرڤان بارزانى)، له دهۆك پێشوازى له شاندێكى كوردانى ئێزدى كرد كه له (حازم میر ته‌حسین به‌گ) كوڕى میرى گه‌وره‌ى ئێزدییان له جیهان و نوێنه‌رى جه‌نابیان و جڤاتى ڕۆحانیى ئێزدییان و (باباشێخ) گه‌وره‌پیاوى ئایینى و ژماره‌یه‌ك له پیاوماقووڵان و كه‌سایه‌تیى ئێزدییانى شنگال و ناوچه‌كانى دیكه‌ى ئێزدییان پێك هاتبوو.
له سه‌ره‌تاى دیداره‌كه‌دا كه هه‌ر یه‌ك له وه‌زیرى دارایى و ئابوورى و وه‌زیرى پلاندانان و پارێزگارى دهۆك ئاماده‌ى بوون، وێڕاى به‌خێرهێنان، سه‌رۆكوه‌زیران ئه‌وه‌ى خسته ڕوو كه ئه‌و هیواى ده‌خواست له‌گه‌ڵ ئه‌وان له بارودۆخێكى باشتردا یه‌كتر ببینن و دڵنیاى كردنه‌وه كه به‌سه‌ر تیرۆردا سه‌رده‌كه‌ون، گوتیشی "به‌ڵام ئه‌و برینه‌ى له ئه‌نجامى مه‌ینه‌تییه‌كانى خه‌ڵكى شنگال و ناوچه‌كانى دیكه دروست بووه، به تایبه‌تى ڕفاندنى خوشكانى ئێزدیمان له لایه‌ن تیرۆریستانى داعشه‌وه كه خه‌مێكى زۆر گه‌وره‌یه، برینێكه هه‌میشه به كراوه‌یى ده‌مێنێته‌وه." دووپاتیشى كرده‌وه كه هه‌رچى له توانادایه ده‌یكه‌ن و حكوومه‌ت له هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت چاره‌نووسى ئه‌وان بدۆزێته‌وه و ڕزگارییان بكات.
پاشان تیشكى خسته سه‌ر ڕووداوه‌كان و دووپاتى كرده‌وه كه وێڕاى سه‌ختى و دووره‌ده‌ستیى جیۆگرافیاى ناوچه‌ى شنگال كه له سنوورى هه‌رێمى كوردستان دابڕاوه، ناهاوسه‌نگییه‌كى ته‌واویش له نێوان چه‌ك و تفاقى پێشمه‌رگه و هێزه‌كانى تیرۆرستانى داعشدا هه‌بووه، به‌ڵام دووپاتیشى كرده‌وه كه كه‌موكوڕى و هه‌ڵه‌ش هه‌بووه و هه‌موو ڕێكارێك به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ى خه‌مساردییان كردووه ده‌كرێت و سزا ده‌درێن، هه‌روه‌ها دڵنیاى كردنه‌وه كه سه‌ركه‌وتن به‌ڕێوه‌یه و هه‌موو خوشك و برایانى ئێزدى به سه‌ربه‌رزى و سه‌رفرازى ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵ و زێدى خۆیان.
لاى خۆیه‌وه (بابا شێخ) گه‌وره‌پیاوى ئێزدییان داواى كرد كه ده‌زگاكانى حكوومه‌ت ئه‌وپه‌ڕى هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو هاوكارى و یارمه‌تییه‌ك پێشكه‌ش به خه‌ڵكى ئاواره و ده‌ربه‌ده‌رى شنگال و ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى بكرێت. پاشان به‌شدارانى كۆبوونه‌وه، پوخته‌یه‌كیان له به‌سه‌رهات و ڕووداوه‌كان و دید و بۆچوونى خۆیان بۆ چۆنیه‌تیى مامه‌ڵه‌كردن و به‌هاناوه‌چوونى ئاواره‌كان خسته ڕوو.
به‌شدارانى كۆبوونه‌وه هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینى خۆیان بۆ حكوومه‌ت و خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان و پارێزگاى دهۆك بۆ به‌هاناوه‌چوونى لێقه‌وماوان ده‌ربڕى و داوایان كرد هه‌ڵمه‌تێكى گه‌وره‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆ هاوكاریكردنیان بكرێت و شنگال و ناوچه‌كانى دیكه له لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه ئازاد بكرێن. هه‌روه‌ها داوایان كرد كه هه‌وڵ بدرێت پاراستنێكى نێوده‌وڵه‌تى بۆ ناوچه‌كانى كوردانى ئێزدى هه‌بێت، به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانیش پشتگیریى ته‌واوى خۆى بۆ ئه‌م داواكارییه دووپات كرده‌وه.
له كۆتاییى دیداره‌كه‌دا سه‌رۆكوه‌زیران جه‌ختى كرده‌وه كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌موو ڕێكارێكى پێویست و به‌په‌له‌ى گرتووه‌ته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى به هاناى ئاواره‌كانه‌وه بچێت و له هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه بۆ ئه‌وه‌ى پردێكى به‌هاناوه‌چوونى خێرا له نێوان هه‌ولێر و ئه‌ورووپادا بكرێته‌وه تا كۆمه‌ك و هاوكارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بگه‌یه‌نێته لێقه‌وماوان.
سه‌رۆكوه‌زیران هه‌روه‌ها بڕیارى دا هه‌ر خێزانێكى ئێزدیى ناوچه‌ى شنگال به‌پێى پسووله‌ى خۆراك هاوكارییه‌كى به‌په‌له‌ى دارایى پێ بدرێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته لیژنه‌یه‌كى تایبه‌ت پێك بێت. هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: "حكوومه‌ت هه‌موو ڕێكارێك ده‌گرێته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى به‌سه‌رهاتى ئێزدییه‌كان له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تیدا و له ڕووى یاساییه‌وه وه‌ك جینۆساید و قڕكردنى ئایینى و نه‌ژادى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا بكرێت."




