٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یەكشەممە مووچەی پێشمەرگە دابەش دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-kdp.info-وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، یەكشەممەی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی تەمووزی هێزی پێشمەرگە دەكرێت.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەری فەرمیی وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، وێڕای بەردەوامیدان بە دابینكردنی پێویستییەكانی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ بەرگریكردن لە خاكی كوردستان دژ بە هێرشەكانی چەكدارانی داعش و هاوكاریكردنی ئاوارەكان كە ماڵ و حاڵی خۆیان جێ هشتووە، هەروەها بەپێی ئەو توانا داراییەی كە لە بەر دەست وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندایە، بڕیار درا ڕۆژی یەكشەممە 17/8/2014 مووچەی مانگی تەمووزی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش بكرێت.

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار