ئێستا یه‌كیەتیی لاوان، ئه‌ندامی رێكخراوی "دامیك"ـە.. لاوانی ئەورووپا پشتگیری لە پێشمەرگە دەکەن

هەولێر-KDP.INFO- یه‌كیەتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان له کۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیی لاوانی وڵاتانی ئه‌ورووپا، بووه ئه‌ندام له رێكخراوی دامیك كه گه‌وره‌ترین رێكخراوی سیاسیی لاوانی دیموكراتی ئه‌ورووپایه و ناسراوه به (كومه‌نیتی لاوانی دیموكراتی ئه‌ورووپا). بۆ پشتگیریش له ڕه‌وشی كوردستان و شنگال، لاوانی ئه‌ورووپا یادداشتنامه‌یه‌كیان ئاڕاسته‌ی وڵاتانی ئه‌ورووپا كرد و گردبوونه‌وه‌یه‌كیشیان دژی تیرۆریستان و داعش ئه‌نجام دا و پشتگیریی خۆیان بۆ پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و خه‌ڵكی سڤیل دووپات كرده‌وه.
پاش هه‌وڵ و كۆششێكی بێ‌وچان بۆ ماوه‌ی 3 ساڵ و به‌شداریكردنی به‌رده‌وامی نوینه‌رایه‌تیی ده‌ره‌وه‌ی یەکیەتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان له سه‌رجه‌م كونفرانس و كونگره و كۆبوونه‌وه‌كانی لاوانی دیموكراتی ئه‌ورووپا، به كۆی ده‌نگ و رێژه‌ی 100٪، ئه‌مڕۆ رێكخراوی یەکیەتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیی لاوانی وڵاتانی ئه‌ورووپا، بووه ئه‌ندام له رێكخراوی دامیك كه گه‌وره‌ترین رێكخراوی سیاسیی لاوانی دیموكراتی ئه‌ورووپایه و ناسراوه به (كومه‌نیتی لاوانی دیموكراتی ئه‌ورووپا).
نوێنه‌ری ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كورستان(فه‌لاح حه‌سه‌ن) کە خاوه‌نی بیرۆكه‌ی به ئه‌ندامبوونی لاوانی كوردستان له لاوانی دیموكراتی ئه‌ورووپایە، خۆشحاڵیی خۆی بۆ ئه‌م سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه ده‌ربڕی و گوتی ههرچه‌نده هه‌موومان ئه‌و ماوه‌یه خه‌مبارین له‌به‌ر ئه‌و شه‌هیدانه‌ی كه داومانه چ پیشمه‌رگه، چ خه‌ڵكی سڤیل و بارێكی ناخۆش تێپه‌ڕی به‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان، به‌ڵام كاروانی سه‌ركه‌وتنه یه‌ك به دوای یه‌كه‌كانی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و لاوانی كورد له هه‌موو سوچێكی كوردستان و دونیا رۆڵی خۆیان ده‌بینن.
(فه‌لاح حه‌سه‌ن) باسی له لاوانی دیموكراتی ئه‌ورووپا كرد و گوتی ئه‌م رێكخراوه به مه‌زنترین رێكخراوه‌كانی ئه‌ورووپا هه‌ژمار ده‌كریت و تایبه‌ته به لاوانی پارتییه سیاسی و دیموكراته‌كانی ئه‌ورووپا كه نزیكه‌ی ملیونێك و نیو ئه‌ندامی له سه‌رتاسه‌ری ئه‌ورووپادا هەیە.
(فه‌لاح حه‌سه‌ن) راوێژكاری یەکیەتیی لاوانی دیموكراتی جیهانی و نوێنه‌ری ده‌ره‌وه‌ی یەکیەتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان پێی راگه‌یاندین كه ستراتیژیه‌تی كوردستان گۆڕاوه و ئێمه‌ش وه‌كو لاوان كه چینێكی ئاینده‌ی وڵاتین، له ئه‌مرووه خۆمان ئاماده ده‌كه‌ین تا له چه‌ند ساڵی داهاتوودا به سه‌دان كه‌سی گه‌وره‌ی سیاسیی ئه‌ورووپا دۆستمان بن و پێویستمان به دۆستایه‌تیی چینی گه‌نجی سیاسی هه‌یه، له هه‌مان كاتدا له سه‌رجه‌م كۆڕ و كوبوونه‌وه‌كانیاندا به‌شدارین و په‌یامی ڕاسته‌قینه‌ی كوردستان ده‌گه‌یەنینه لاوانی ئه‌ورووپا، هه‌روه‌ها باس له‌و هه‌وڵه‌ش ده‌كات كه توانییان ئاڵای كوردستان به‌رز بكه‌نه‌وه وه‌كو وڵاتێك نه وه‌ك ئاڵای عێراق كه ئه‌مه‌ش ده‌ستكه‌وتێكی مه‌زنه بۆ سه‌ره‌تایی ناساندنی كوردستان به لاوانی سیاسیی وڵاتانی ئه‌ورووپا، له كۆتایدا ئاماژه‌ی به مه‌شدا كه له ڕێگه‌ی دامیكه و له‌مه‌ودوا ئه‌ركیان زیاتر بووه و ده‌بێت له سه‌رجه‌م بوونه و رووداو مه‌ڕاسیمه‌كانی وڵاتانی ئه‌ورووپای ئه‌ندام له‌م رێكخراوه‌دا به‌شداربن و رۆڵیان هه‌بێت.
شایه‌نی باسه رێكخراوی لاوانی دیموكراتی ئه‌ورووپا، بۆیان هه‌یه لاوانی وڵاتێك بكه‌نه ئه‌ندام، ئه‌گه‌رچی له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی ئه‌ورووپاش بێت به مه‌رجێك بزانن سوودێكی گه‌وره‌ی ده‌بێت بۆ ئاینده‌ی ئه‌ورووپا، به‌ڵام ئه‌م ئه‌ندامبوونه‌ش هه‌وڵێكی ئیجگار زوری ده‌وێت، ته‌نها وڵاتانی وه‌كو رووسیا و ئیسرائیل و ئازه‌ربایجان و كوردستان له ده‌ره‌وه‌ی سنووری ناوچه‌ی ئه‌ورووپان و بوونه‌ته ئه‌ندام له‌م رێكخراوه گه‌وره‌دا، بۆ پشتگیریش له ره‌وشی كوردستان و شنگال، لاوانی ئه‌ورووپا یادداشتنامه‌یه‌كیان ئاڕاسته‌ی وڵاتانی ئه‌ورووپا كرد و گردبوونه‌وه‌یه‌كیشیان دژی تیرۆریستان و داعش ئه‌نجام دا و پشتگیریی خۆیان بۆ پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و خه‌ڵكی سڤیل دووپات كرده‌وه كه ئه‌مه‌ش به یه‌كه‌مین ده‌ستكه‌وت هه‌ژمار ده‌كرێت دوای ئه‌ندامبوونی لاوانی كوردستان.




