٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەغدا دەیان ترلیۆن دیناری وەزارەتی پێشمەرگەی گل داوەتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوە دەدات، حكوومەتی عێراق دەستی بەسەر پارەی وەزارەتی پێشمەرگەدا گرتووە و نایەوێت بیداتەوە. دەشڵێت، دەبێت كابینەی داهاتووی حكوومەتی عێراق ئەو پارەیە بداتەوە.

 

بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان (هیڤا حاجی میرخان) لە لێدوانێكدا بۆ KDP.infoگوتی، "دەبووایە حكوومەتی عێراق لە ساڵی 2007-ەوە بودجەی وەزارەتی پێشمەرگەی خەرج بكردایە كە خۆی لە كڕینی چەك و مووچەی مانگانە و بودجەی دیكەدا دەبینێتەوە، بەڵام تا ئێستا یەك دینار لەو پارەیە ڕەوانەی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە نەكراوە، بڕی ئەو پارەیش كە لای بەغدا ماوەتەوە، زۆرە و دەبێت بە دانەوەی پابە ندبێت".

(هیڤا) گوتیشی، "بەغدا تا ئێستا بڕی 10 ترلیۆن دینار پارەی وەزارەتی پێشمەرگەی نەناردووە، كە دەبوو ئەو پارە بدرایە بە وەزارەت  و چەكی پێ بكڕابایە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر مەترسییەك لەسەر كوردستان، بەڵام كە نەكراوە، ئەوە پێشێلی دەستوورە".

 

کارزان هەورامی

هەواڵی پەیوەندیدار