٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جەلەولا.. پێشمەرگە لە تێكشكاندنی داعش بەردەوامە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بەرپرسی ناوچەی پارتی لە جەلەولا ڕایگەیاند، پێشمەرگە لە تێكشكاندنی هێرشەكانی داعش بۆ سەر ناوچەكانی جەلەولا بەردەوامە. دەشڵێت، تیرۆریستان دەیانەوێت ئەو شوێنانە وێران بكەن كە جێیان دەهێڵن.

 

بەرپرسی ناوچەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە جەلەولا (كامەران محەممەد) لە لێدوانێكدا بۆ KDP.infoگوتی، "لە درەنگانی دوێنێ شەوەوە داعش پەلاماری بۆ سەر پێشمەرگە دەست پێ كردووە، لە بەشێكی زۆری گوندەكانیش داوایان لە خەڵك كردووە هاوكارییان بكەن، بەڵام چەند پەلامارێكی داعش لەلایەن پێشمەرگەوە تێك شكێنراون، سیاسەتی ئەوانیش ئەوەیە، لە دوای پاشەكشەكردنیان ناوچەكان وێران بكەن، بۆیە لە چەند شوێنێك دەستیان داوەتە وێرانكردنی پرد و چەند شوێنێكی دیكە".

گوتیشی، "پێشمەرگە بەردەوامە لە بەرگریكردن لە ناوچەكانی كوردستان و ڕێگە بە پێشڕەویی داعش نادرێت، لە كاتێكدا ئەوان چەكێكی زۆر قورسیان بە دەستەوەیە".

هەواڵی پەیوەندیدار