٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فەرمانیان پێ بكرێت، پێشمەرگە لە دوو سەعاتدا زوممار دەگرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

زوممار-تایبەت KDP.INFO-  بەرپرسی ناوچەی دیجلەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە زوممار دەڵێت، هێزەكانی پێشمەرگە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا چەندان هێرشی داعشیان تێك شكاندووە و بەو هۆیەیشەوە چەند هەمەرێكی داعش سووتاون و ژمارەیەكی زۆری چەكداریش كوژراون.

بەرپرسی ناوچەی دیجلەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە زوممار (حەسەن خەلۆ) بە kdp.info-ی راگەیاند، تاوەكو ئێستا هێزەكانی پێشمەرگە هێرشیان نەكردووە، بەڵام لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا چەندین هێرشی چەكدارانی داعش تێك شكێندراون و چەند هەمەرێكیان سووتاون و ژمارەیەكی زۆریشیان لێ كوژراوە كە تەنیا دوێنێ زیاتر لە شەش چەكدار كوژراون.

(خەلۆ) گوتیشی، ئەمڕۆیش چەكدارانی داعش هێرشێكیان كردە سەر هێزەكانی پێشمەرگە، بەڵام بە توندی روبەروویان بوونەوە و تێك شكێندران.

ئەوەیشی خستە ڕوو كە، هێزەكانی پێشمەرگە لە ئامادەباشیی تەواودان و تەنیا چاوەڕێی فەرمان دەكەن بۆ هێرشكردن، ئەگەریش فەرمانیان پێ بكرێت، لە ماوەی دوو سەعاتدا زوممار كۆنتڕۆڵ دەكەنەوە.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار