دوازانیاری لەبارەی تەندروستیی بریندارەكانی هەلیكۆپتەرەكەی شاخی شنگال

زاخۆ-تایبەت بە kdp.info- دوای ئەوەی دوێنێ هەلیكۆپتەرێكی گەیاندنی هاوكاری بۆ ئاوارەكانی شنگال تێك شكا و 18 كەس بریندار بوون كە یەكێكیان پەرلەمانتارە، بەڕێوەبەری تەندروستیی قەزای زاخۆ دەڵێت، تەنیا دوو كەسیان نەبێت، ئەوانی دیكە تەندروستییان جێگیرە.
بەڕێوەبەری تەندروستیی قەزای زاخۆ (د. قەرەنی سەعید) بە kdp.info-ی راگەیاند، ئەو كەسانەی لەو هەلێكۆپتەرەی كە دوێنێ كەوتە خوارە بریندار ببوون، 18 كەس بوون، كە یەكێكیان پەرلەمانتاری پارتیی دیموكراتی كوردستان (ڤیان دەخیل حەسوون) بوو، كە بە مەبەستی گەیاندنی هاوكاری بۆ ئاوارەكانی چیای شنگال لەناو هەلیكۆپتەرەكەدا بوون.
(د. قەرەنی) گوتیشی، تەندروستیی هەموو بریندارەكان جگە لە دوو منداڵ نەبێت كە رەوانەی نەخۆشخانەی دهۆك كراون، جێگیرە.
ئەو زیاتر گوتی، تەندروستیی پەرلەمانتار (ڤیان دەخیل حەسوون)-یش جێگیرە و تەنیا بۆ دڵنیابوون لەگەڵ بریندراێكی دیكە رەوانەی وڵاتی توركیا كراون.
بڵند ئیبراهیم




