٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كۆشكی سپی.. 104 هەزار كەس دەنگیان بۆ سەربەخۆیی كوردستان دا

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.INFO-  ماڵپەڕی فەرمیی كۆشكی سپی رۆژی 23/7/2014 ڕاپرسییەكی بۆ پاڵپشتیكردن لە سەربەخۆیی كوردستان ساز دا، تا ئێستایش 104 هەزار كەس بەشدار بوون و دەنگیان بۆ سەربەخۆیی داوە. بە گوێرەی ڕاپرسییەكە، دوای 22/8 پرسی سەربەخۆیی كوردستان لەلایەن سەرۆككۆماری ئەمەریكاوە دەخرێتە بەر باس و گفتوگۆی لەسەر دەكرێت.

 

 پێشتر دەستەی ئامادەكاری كەرنەڤاڵی سەربەخۆیی كوردستان ڕایگەیاندبوو، لە ماڵپەڕی كۆشكی سپیدا لاپەڕەیەك بۆ كۆكردنەوەی پشتگیری بۆ سەربەخۆیی كوردستان كراوەتەوە.

بە گوتەی دەستەكە، لەو لاپەڕەیەدا راگەیەندراوە كە ئەگەر ژمارەی واژۆكان تا 22/8/2014 بگاتە 100 هەزار، ئەوا ئەو پرسە دەكەوێتە بەرنامەی كاری سەرۆككۆماری ئەمەریكاوە و دەبێ بیخاتە بەر باس.

بە گوێرەی زیانیارییەكان، تا ئێستا زیاتر لە 104 هەزار كەس بەشداریی ڕاپرسییەكەی كۆشكی سپییان كردووە و دەنگیان بۆ سەربەخۆیی داوە، بۆیە دوای 22/8-ی ئەمساڵ، (سەرۆك ئۆباما) ئەو پرسە دەخاتە بەر باس و لە كۆنگرێسی ئەمەریكا گفتوگۆی جیددی لەسەر دەكرێت.

لیژنەی ئامادەكاریی كەرنەڤاڵی سەربەخۆیی، ئەوەیشی خستووەتە ڕوو كە، ئەو كەسانەی دەیانەوێ بەشداری بكەن، دەبێ ئیمەیڵی خۆیان داخڵ بكەن، پاشان پەیامێكیان بۆ دێ بە مەبەستی پەسندكردنی واژۆكەیان، دەشبێ لە ئیمەیڵەكەیاندا پەیامەكە بكەنەوە و پەسندی بكەن، ئەگەر نا واژۆكەیان تۆمار ناكرێت.

لیژنەی ناوبراو هەروەها ئاماژەیش دەدات، بەم شێوەیەی خوارەوە كوردستانیان دەتوانن واژۆكەیان بنێرن و پاش كرانەوەی لینكەكە، لای ڕاستەوە ناوی یەكەم و لە خانەی خوارتر ناوی دووەم و پاشان ئیمەیڵەكانیان بنووسن، دواتریش لە خانەی خوارتر نووسراوە Zip Codeو پێویستە زیپ كۆدی شارەكەیان بنووسن.

ئەوەش ڕوون دەكەنەوە كە، لە خوار بەشی زیپ كۆدەوە، چوارگۆشەیەك هەیە و پێویستە نیشانەی ڕاست لە تەنیشتی دابنرێت و پاشان بچنە سەر شوێنی واژۆ و SIGN NOWبكەن. هەروەها بۆ ئەوەی دڵنیا بن واژۆتان كردووە، پاش دوو تا سێ خولەك ئیمەیڵەكانتان بكەنەوە و دەبێ ئیمەیڵێكتان پێ گەیشتبێت.

ئەمەش لینكی ڕاپرسییەكەی كۆشكی سپییە:

https://petitions.whitehouse.gov/petition/support-kurdish-independence/wk7K9SSp

 

زیپ كۆدی شارەكانی باشوور و رۆژهەڵات و رۆئاوای كوردستان و هەروەها شارەكانی دیكەی عێراقیش بەم شێوەیەیە:

 

هەولێر 44000

 

سلێمانی و هەڵەبجە 46000

 

كەركووك 36000

 

دهۆك 42000

 

رۆژئاوای كوردستان 22743

 

رۆژهەڵاتی كوردستان:

 

79461 كوردستان

 

66911 بانە

 

66511 بیجار

 

66411 دیواندرە

 

66771 سرو ئاباد

 

66811 سەقز

 

66131 سنە

 

66611 قروە

 

66311 كامیاران

 

66311 مەریوان

 

تەورێز 51664-14766

 

 

 

66711 كرمانشاه

 

جوانرود 67981

 

روانسر 67731

 

دالاهو 67631

 

سرپل زهاب 67711

 

سنقر 67511

 

سحنە 67461

 

قەسرشیرین 67811

 

كرمانشاه 67131

 

كنگاور 67411

 

گیلانغرب 67781

 

هرسین 67311

 

57591 ورمی

 

57691 نەغەدە

 

57791 شنۆ

 

57991 پیرانشار

 

58591 خوی

 

58631 ماكۆ

 

58791 چاڵدێران

 

58991 سڵماس

 

59341 مەهاباد

 

59361 میاندواو

 

59591 بۆكان

 

59891 سەردەشت

 

599z1تیكاب

 

عێراق:

 

10000بەغدا

 

 41000 مووسڵ

 

31000 ئەنبار

 

61000 بەسرە

 

66000 موسەننا

 

54000 نەجەف

 

58000 قادسیە

 

51000 بابل

 

32000 دیالە

 

56000 كەربەلا

 

62000 میسان

 

34000 سەڵاحەددین

 

64000 زیقار

 

52000 واست

 

ئا: ئومێد پشدەری

هەواڵی پەیوەندیدار