پێشمەرگە، دوو ھێرشی چەکدارانی داعشی تێک شکاند

جەلەولا-تایبەت KDP.INFO- وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕآیگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لە جەلەولا، ھێزەکانی پێشمەرگە دوو ھێرشی چەکدارانی داعشی تێک شکاند.
بەڕێوبەری گشتیی راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان(عەمید ھەڵگورد حیکمەت) بە kdp.infoی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ ئێوارە چەکدارانی داعش دوو جار ھێرشیان کردووەتە سەر میحوەری جەلەولا، بەڵام لەلایەن ھێزەکانی پێشمەرگەوە بە توندی بەرپەرچیان دراوەتەوە و ھەردوو ھێرشەکە تێک شکێندراون و داعشەکانیش ڕایانکردووە."
ئاماژەیشی دا، "لە ئەنجامی ئەو ھێرشانەدا خۆشبەختانە ھێزی پێشمەرگە ھیچ زیانێکی بەرنەکوتووە ."
(حیکمەت) زیاتر گوتی، "ھەر ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکان چەند گەڕەکێکی جەلەولایان بۆردوومان کردووە، بەڵام هێشتا زیانەکان نەزانراون."
بڵندئیبراھیم




