حكوومه‌ت، 15 ملیۆن دۆلار بۆ ئاواره‌كان ته‌رخان دەكات

هەولێر-KDP.INFO- حکوومەتی هەرێم ڕیدەگەینێت، ئەنجوومەنی باڵای نەوت و غازی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا بڕی 15 ملیۆن دۆلار لە داهاتی نەوت بۆ دابینکردنی پێداویستییە هەنووکەییەکانی ئاوەرەکانی شنگال و ناوچە کوردستانییەکانی دیكه‌ى ئەو دەڤەرە ته‌رخان بكات.
سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس له ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند: "پاش ئەوەی هەفتەی ڕابردوو شاندێكى باڵاى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به سه‌ر‌ۆكایه‌تیى جێگری سەرۆکوه‌زیران و به ئه‌ندامیه‌تیى وەزیرانی ناوخۆ، دارایی، پلاندانان و تەندروستی، سەردانی پارێزگای دهوكیان کرد، ئەنجوومەنی باڵای نەوت و غازی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا بڕی 15 ملیۆن دۆلار لە داهاتی نەوت بۆ دابینکردنی پێداویستییە هەنووکەییەکانی ئاوەرەکانی شنگال و ناوچە کوردستانییەکانی دیكه‌ى ئەو دەڤەرە ته‌رخان بكات کە لەبەر شه‌ڕ و مەترسیی هێرشەکانی تێرۆریستانی داعش ڕوویان لە پارێزگای دهۆک کردووە".
ئەو سەرچاوەیە کە ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه لێدوانی بۆ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان داوە، هاوکات ڕایگه‌یاند: "بۆ ئەوەی بە باشترین و خێراترین شێواز ئەم بڕە پارەیە ببێته مایەی خێر بۆ ئەو هاووڵاتیانەی کە لێیان قەوماوە، بەڕێز پارێزگاری دهۆک بەرپرسی چۆنیەتیی به‌كارهێنانى ئه‌و هاوكارییه بۆ ئاواره‌كان."




