٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمەریکا 75 شارەزای تر دەنێرێ.. دەربازکردنی ئاوارەکانی شنگال ئەگەر بە کۆپتەریش بێ چەند هەفتەیەکی دەوێ

سەرچاوە: KDP.info

هەولیر-KDP.INFO-  سەرکردایەتیی سوپای ئەمەریکا، ئەمڕۆ سێشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایدەگەیەنێت، هێزەکانیان هەڵمەتێکی بۆردوومانیان لە ڕێی فڕۆکە شەڕکەرەکانیانەوە بە سەرکەوتوویی بەرپا کردووە، کە پێگەیەکی ڕێکخراوی داعشی کردبووە ئامانج و وێرانی کردووە.

هاوکات سی ئێن ئێن زانیویەتی کە، حکوومەتی ئەمەریکا لە ئێستادا لەوە دەکۆڵێتەوە، 75 شارەزای دیکەی سەربازی بنیڕێتە عێراق بۆ پشتیوانیی ئەو هەوڵانەی بۆ دەربازکردنی ئەو هەزاران ئێزدییەی لە شاخی شنگال گیریان خواردووە.

سەرۆکی ئەمەریکا(باراک ئۆباما) پێشتریش ڕەزامەندیی دابوو بە ناردنی 300شارەزای سەربازی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان، تا لەوێوە و بە هاوبەشی سەرپەرشتیی پرۆسە سەربازییەکان بکەن و توانا سەربازییەکانی عێراق هەڵبسەنگێنن.

بەیاننامە سەربازییەکەی سوپای ئەمەریکا ڕوونی کردووەتەوە، فڕۆکەکانیان لە ڕێی بۆردوومانەوە پێگەیەکی مووشەکیی چەکدارانی داعشی تێک شکاندووە کە لە ڕێیەوە ئەو هێزە کوردییەی دەکردە ئامانج کە، ئاوارە ئێزدییەکانیان دەپاراست و لە هەوڵی دەربازکردنیاندا بوون.

بەرپرسانی ئەمەریکایی لەسەر ئەو باوەڕەن کە هێشتا 10 تا 20هەزار ئێزدی لە چیای شنگالدا گیریان خواردووە، ئەو ژمارەیە زۆرەیش، دەربازکردنیان لە ڕێی ئاسمانی یان پیادەڕۆییەوە بێ، چەند هەفتەیەک دەخایەنێت.

سەرباری ئەوەی کە حکوومەتی ئەمەریکا جەختی کردووەتەوە لەوەی نایەوێ سەربازانی لەسەر ئەرز بڵاوە پێ بکات، بەڵام هەر هەوڵێکی دەربازکردنی ئاوارەکانیش ئەگەر بە کۆپتەریش بێ، پێویستی بە هەبوونی هێزی پیادە دەکات.

سەرکەوت حەسەن

هەواڵی پەیوەندیدار