٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارێزگاری دهۆك باری نائاسایی ڕاگەیاند

سەرچاوە: KDP.info

دهۆك-KDP.info- بەهۆی ئەو ڕێژە زۆرەی ئاوارەیەوە كەهاتوونەتە پارێزگای دهۆك، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا پارێزگاری دهۆك، باری نائاسایی ڕاگەیاند.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، (فەرهاد ئەتروشی) لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا ئاشكرای كرد، كە بەپێی دوائامار زیاتر لە (700) هەزار ئاوارە گەیشتوونەتە سنووری پارێزگای دهۆك و لەوێ‌ نیشتەجێبوون، زیاتر گوتی: "خزمەتكردنی ئەو ڕیژە زۆری ئاوارەیە دابینكردنی خۆراك و شوێنی مانەوە لە توانای ئیدارەی پارێزگای دهۆكدا نییە، بۆیە تكا لە ئاژانسە نێودەوڵەتییەكان بە تایبەتی (یوئێن) دەكەین كە بە هانای ئەو خەڵكەوە بێن،هەر بۆیە ناچارین باری نائاسایی لە پارێزگای دهۆك ڕابگەیانین."

شایانی باسە جگە لەوەی ڕۆژانە بە هەزاران ئاوارەی ناوچەكانی شنگال و دەورووبەری دەگەنە پارێزگای دهۆك، نزیكەی (30000)ئاوارەی خۆرئاوایی كوردستان و مووسڵ لەو پارێزگایە نیشتەجێ بوونە.

هیوا حوسێن ئەمین

هەواڵی پەیوەندیدار