٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشمەرگە گەیشتە 5کم خوارووی شاخی قەرەچووخ

سەرچاوە: KDP.info

گوێر-تایبەتKDP.INFO-  فەرماندەیی بارزان ڕایدەگەیەنێت، بەر لە نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، ھێزی پێشمەرگە لە ناوچەی گوێڕ ھێرشێکی داعشی تێک شکاند و تا پێنج کم لە چیای قەرەچووخ دەرباز دەبێت.

 (عەقید ناجی سیامەند) لە فەرماندەیی بارزان بە kdp.infoی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ دوای ئەوەی چەکدارانی داعش لە ناوچەی گوێڕ ھێرشیان کردە سەر ھێزەکانی پێشمەرگە، بەڵام ڕووبەڕوویان بوونەوە و ھێرشەکە پێچەوانە بووەوە و داعشیان وەها تێک شکاند تا پێنج کیلۆمەتر خوارووی شاخی قەرەچووخ ڕاویان نان و لەئێستادا ھێزی پێشمەرگە لەوێ جێگیر کراون و چەکدارانی داعشیش بەرەو مووسڵ ھەڵاتوون."

 (عەقید ناجی سیامەند) ڕوونیشی کردەوە، لە ئەنجامی ئەو پێشڕەوییەی ھێزی پێشمەرگە، ھیچ زیانێک نەبوو، تەنیا لەسەر ڕێگاکان ھەندێک بۆمبیان نابوونەوە، تەنیا ھەمەرێکیش بە هۆی بۆمبێکەوە زیانی بەرکەوت، ئەگینا ئەوانی دیکە پوچەڵ کرانەوە."

گوتیشی کە،  "لە ئێستادا لە ئەو ناوچەیە لەژێر کۆنترۆڵی ھێزەکانی پێشمەرگەدایە و بە تەواوەتی ئارام بووە."

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار