٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

باشیك.. لە ئەنجامی بۆردوومانكردنی فڕۆكە جەنگییەكاندا 15چەكداری داعش كوژران

سەرچاوە: KDP.info

باشیك-تایبەت KDP.INFo-  بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ ڕایگەیاند، ئەمڕۆ فرۆكە جەنگییەكانی ئەمەریكا گوندێكی نزیك ناحیەی باشیكیان بۆردوومان كردووە و لە ئاكامدا 15 چەكداری داعش كوژراون.

بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (سەعید مەموزینی) كە ئێستا لە میحوەری باشیك لە بەرەكانی شەڕە، بە kdp.info-ی راگەیاند، ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمەریكا گوندی ئەسقەفی بن چیای زەردك كە نزیكە لە میحوەری باشیك، بۆردوومان كردووە و لە ئاكامدا 15 چەكداری داعش كوژران.

(مەموزینی) زیاتر گوتی، هەر ئەمڕۆ فرۆكە جەنگییەكان نزیك پردی وەردەك كە لەلایەن داعشەوە تەقێندرایە لە ناوچەی خازر بۆردوومان كردووە، بەڵام تا ئێستا زیانەكان نەزانراون.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار