٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لالش داوا لە کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى دەکات بەهاناى لێقەوماوانى ئێزدییەوە بێن

سەرچاوە: KDP.info

 دهۆک- KDP.info- سەرۆکى دەستەى باڵاى بنکەى ڕۆشنبیریی لالش و پەرلەمانتارى کوردستان، داوا لە کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى و رێکخراوە خرێرخوازییەکانى جیهان دەکات لە هەوارى لێقەوماوانى شنگالەوە بێن.. دەشڵێت، خەڵکى هەرێمى کوردستان بە تایبەتیش شارى دهۆک، بارێکى قورسیان کەوتووەتە سەر شان.

سەرۆکى دەستەى باڵاى بنکەى رۆشنبیری و کۆمەڵایەتیی لالش و ئەندامى پەرلەمانى کوردستان (شێخ شامۆ) بۆKDP.info گوتى: "داوا دەکەین لە کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى و رێکخراوە خێرخوازییەکانى جیهان لە هەوارى لێقەوماوانى شنگال بێن، چونکە خەڵکى هەرێمى کوردستان بە تایبەتیش شارى دهۆک بارێکى قورسیان کەوتووەتە سەر شان و درێخییان لە هاوکاریى ئاوارەکانى شنگال نەکردووە." 
سەرۆکى بنکەى رۆشنبیری و کۆمەڵایەتیى گوتیشى: "ئاوارە و دەربەدەربوونى ئێزدییەکان لەسەر دەستى چەکدارانى تیرۆریستىی داعش، جگە لە هاوکارییەکانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، پێویستى بە هاوکاریى بەپەلەى نێودەوڵەتى و رێکخراوە خێرخوازییەکانى جیهان هەیە و، پێویستە بە زووترین کات بە هاوارى خەڵکى لێقەوماوى ئێزدییەکانەوە بێن."

حەکیم حیکمەت

هەواڵی پەیوەندیدار