٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

داعش، لە باشیک خانووی ھاووڵاتیان دەڕووخێنێت

سەرچاوە: KDP.info

باشیک-تایبەت KDP.INFO-  تیرۆریستانی داعش، لە ناحیەی باشیک دەستیان کردووە بە ڕووخاندنی خانووی ھاووڵاتیانی مەدەنی و تائێستا چەندین خانوویان ڕماندوون.

بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ (سەعید مەموزینی) بە KDP.INFOی راگەیاند: "ئەمڕۆ چەکدارانی داعش لە ناو ناحیەی باشیک دەستیان کردووە بە ڕووخاندنی خانووی ھاووڵاتیانی سڤیل و تا ئێستایش چەندین خانوویان ڕووخاندوون و جیاوازیشیان بە خانووی ھاووڵاتیانی ئیزدی و موسڵمانان نکردووە."

(سەعید مەموزینی) ڕوونی کردەوە، "ھەر ئەمڕۆ چەکدارانی داعش پردی نەوارانیشیان تەقاندووەتەوە کە دەکەوێتە میحوەری خازر، ئەمەیش لە ترسی ئەوەی پێشمەرگەیە تا بە ئاسانی ھێرشیان بەرانبەر بەرپا نەکات."

زیاتر گوتی، "ھەر ئەمڕۆ ھێزەکانی پێشمەرگە لە میحوەری باشیک ھێرشیان کردە سەر داعش و توانیان 12چەکدار بکوژن."

ئەو بەرپرسەی پارتی کە ئیستا لە میحوەری باشیک لە بەرەکانی جەنگە، ئەوەشی خستەڕوو، "لە گەڕەکی ڕەشیدییە لە ناو پارێزگای مووسڵ فڕۆکە جەنگییەکان بۆردوومانی چەکدارانی داعشی کردووە و زیاتر لە 40 چەکداریان کوژراون."

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار