ئاساییش، هەشتا بۆمبی لە ناوچەی گوێڕ پوچەڵ کردنەوە

هەولێر-KDP.INFO- پاش ڕاوەدوونانی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەی گوێڕ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى ئاساییشى هه‌ولێر، هەڵمەتی پشکنینی ناوچەکەی بۆ دۆزینه‌وه‌ى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى دەست پێ کرد و لەو چوارچێوەیەدا توانییان هه‌شتا بۆمب بدۆزنه‌وه كه چل دانه‌یان كێشیان سى كیلۆگرام بووه.
کەناڵی ئاسمانیی "كوردستان تی ڤى" بڵاوی کردووەتەوە کە، ڕه‌وشى شارۆچكه‌ی گوێڕ ئارامه و دانیشتووانەکەى گه‌ڕاونه‌ته‌وه و بازاڕه‌كانیش كراونه‌ته‌وه.
بەڵام پاش ڕاوەدونانى تیرۆریستانى داعش، هۆبه‌ى هه‌نده‌سى له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى ئاساییشى هه‌ولێر هه‌ستاوە به پشكنینى ناوچه‌كه بۆ دۆزینه‌وه‌ى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى و، لەو چوارچێوەیەدا توانیویانە، هه‌شتا بۆمب بدۆزنه‌وه كه چل دانه‌یان كێشیان سى كیلۆگرام بووه.




