هەوڵەکانی مالیکی باس دەکرین.. سەرۆک بارزانی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکاندا کۆ دەبێتەوە
__2014_08_11_h14m44s50__BA.jpg)
ھەولێر-تایبەت KDP.INFO- ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکگرتووی ئیسلامی گوتی،وەها بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی کورستان لە بەغدا کۆ ببێتەوە، بۆ دەربڕینی ھەڵوێستی ھەرێمی کوردستان لەبارەی گەمارۆدانی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق لەلایەن ھێزەکانی (نووری مالیکی)-یەوە.
ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان (ئەبوبەکر ھەڵەدنی) بۆ KDP.INFO گوتیشی: "ئەم کارەی (نووری مالیکی) دژی دەستوورە و پێشێلکردنی ئەتەکێتی سیاسییە لەبەرامبەر بەرزترین پێگەی دەستەڵات کە سەرۆککۆمارە و، سەرۆککۆماریش تەنیا نوێنەرایەتیی خەڵکی کوردستان ناکات، بەڵکو نوێنەرایەتیی ھەموو پێکھاتەکان دەکات."
ئەوەشی خستەڕوو، "بڕیارە کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ بەڕێوە بچێت و تەنیا ئەو لایەنانەیش تێیدا بەشدار دەبن کە کورسییان لە پەرلەمانی عێراقدا ھەیە."
بڵند ئیبراھیم




