پێشمەرگە لە دەرەوەی جەلەولا لە ئامادەباشیدایە

جەلەولا-تایبەت KDP.INFO- پاش دەستبەسەرداگرتنی جەلەولا لەلایەن داعشەوە، لەئێستادا ھێزەکانیی پێشمەرگە لە دەرەوەی شارۆچکەکە سەرقاڵی خۆکۆکردنەوەن و کەوتوونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
بەرپرسی ناوچەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لەجەلەولا (کامەران محەممەد) بە KDP.INFOی راگەیاند: "شەوی رابردوو شەڕێکی قورس لەنێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و چەکدارانی داعش روویدا، لە ئاکامدا 10پێشمەرگە شەھید بوون و زیاتر لە 25 چەکداری داعش کوژران."
(کامەران محەممەد) گوتیشی: "ئەو دەنگۆیانە دوورن لە ڕاستییەوە کە باس لەوە دەکەن داعش دەستی کردووە بە تەقاندنەوەی بیناکانی جەلەولا، بەڵام پردی جەلەولایان مینڕێژ کردووە و ڕەنگە لە هەر کاتێکدا بێت بیتەقێننەوە."
بڵند ئیبراھیم




