٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەڵوێستی ئەمەریكا لە هەولێر بەرز نرخێنرا

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- KDP.info-   بۆ پشگیریی هەڵوێستی ئەمەریكا لە هەرێمی کوردستان، لە شاری هەولێر خۆپێشاندانێك بەڕێوە چوو، ڕۆژنامەنووسێكیش دەڵێت، "هەڵوێستی ئەمەریكا زۆر ئەرێنی بوو."

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 11/8/2014 لە شاری هەولێر خۆپێشاندانێك بۆ پشگیری لە هەڵوێستی ئەمەریكا بەڕێوە چوو كە لە دەروازەی عەنكاوەوە دەستی پێ كرد بۆ بەردەم كۆنسووڵخانەی ئەمەریكا لە شاری هەولێر.

 ڕۆژنامەنووس و بەشداربووی خۆپێشاندانەكە (هەندرێن مەزن) بۆKDP.info گوتی، "ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیانی شاری هەولێر و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی خۆپێشاندانێكیان بۆ پشگیری لە هەڵوێستی ئەمەریكا بەڕێوە برد و دواتر پەیامی خۆپێشاندەران گەیەنرایە كۆنسووڵخانەی ئەمەریكا".

گوتیشی، "كۆنسووڵخانەی ئەمەریكا، پشگیریی وڵاتەكەی بۆ هەرێمی كوردستان دووپات كردووەتەوە و بە نوێنەرانی خۆپێشاندانەكەی گوتووە، ئارامیی كوردستان هێڵی سورە و بە هەموو شێوەیەك پشگیریتان دەكەین".

 

كارزان هەورامی

هەواڵی پەیوەندیدار