داعش هەوڵی كۆنتڕۆڵكردنی جەلەولا دەدات و هێزی پێشمەرگەیش ڕووبەڕوویان بوونەتەوە

جەلەولا-تایبەت KDP.INFO- ئێوارەی ئەمڕۆ چەكدارانی داعش هێرشیان بۆ سەر جەلەولا دەست پێ كرد و لە هەوڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئەو شارۆچكەیەدان، بەڵام هێزی پێشمەرگەیش بە توندی ڕووبەڕووویان بووەوە و بەرپەرچیان دانەوە.
بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە جەلەولا (كامەران محەممەد) بە kdp.info-ی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ سەعات شەش، چەكدارانی داعش دەستیان بە هێرشكردن بۆ سەر جەلەولا كرد و تاوەكو ئێستایش شەڕێكی قورس لە نێوان هێزی پێشمەرگە و چەكدارانی داعشدا بەردەوامە.
(كامەران) هەروەها گوتیشی، "چەكدارانی داعش هەوڵی كۆنترۆڵكردنی جەلەولا دەدەن، بەڵام هێزی پێشمەرگە بە توندی ڕووبەڕوویان بوونەتەوە".
ئەوەیشی خستە ڕوو كە، بە هۆی بەردەوامیی شەڕەوە تاوەكو ئێستا زیانەكانی داعش نەزانراون.
بڵند ئیبراهیم




