٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەتران ڕەبان: كوردستان هێلینی پێكەوەژیانە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  مەترانی كلدانییەكان لە پارێزگای دهۆك دەڵێت، كوردستان هێلینی پێكەوەژیانە و "بە هۆی ئەو جوایەیشییەوە داوام لە ڤاتیکان و ئەمەریکاییەکان کردووە، پشتگیریی پێشمەرگە بكەن، بۆ ئەوەی ئەو ئەزموونە جوانە بپارێزن."

 مەترانی كلدانیەكان لە پارێزگای دهۆك(مەتران رەبان) بۆKDP.info گوتی، "ڕۆڵی (سەرۆك بارزانی)  و حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەر دەنرخێنین بۆ ئەو پێشوازییەی كە لە پەنابەرانی كریستیان و ئێزدی و هەموو پێكاتەكانی تری عێراق  کردیان، ئەوانەی لەبەر چەكدارانی تیرۆریستی داعش شوێن و جێگا و ماڵی خۆیان جێ هێشتووە."

(مەتران رەبان) گوتیشی، "لەم چەند رۆژەدا ژمارەیەكی زۆری میدیای جیهانی و بەتایبەتیش فەرەنسا و ئیتاڵیا و میدیای ڤاتیكان و ژمارەیەك ئەندامانی كۆنگرێسی ئەمەریكا، پەیوەندیان پێوە كردوون و لە لێدوانم بۆیان داوام لێ كردون كوردستان بپارێزین و پشتگیریی پێشمەرگە بكەن، چونكە هێلینی پێكەوەژیان و نموونەیەكی جوانی پێكەوەژیانە لە ناوچەكەدا."

حەكیم حیكمەت- فەرەیدون ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار