٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

150 کوژراویان هەبووە.. ئەمیری میحوەری مەخموور و گوێڕ، گوتی شکستیان بردووە

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-تایبەت KDP.INFO-  بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ ئاشکرای کرد، دوای ئەوەی ھێزی پێشمەرگە ھەردوو قەزای مەخموور و ناحیەی گوێڕی لە دەست چەکدارانی تیرۆریستی داعش دەرهێنانەوە، بەرپرسی چەکدارانی داعش لەو دوو سنوورە، بۆ مووسڵ ھەڵاتووە و ددانی بە شکستی خۆیاندا ناوە.

 بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ (عیسمەت ڕەجەب) بە kdp.infoی راگەیاند: "ئەمیری داعش بە ناوی (ئەبو عەبدوڵا) لە ھەردوو میحوەری مەخموور و گوێڕ بەرەو مووسڵ ھەڵاتووە و ددانی بە شکستی خۆیاندا ناوە لە ھەردوو ناوچەکە."

(عیسمەت رەجەب) کە هاوشانی پێشمەرگە ئێستا لە بەرەکانی شەڕدایە روونیشی کردەوە، "تەنیا سنووری مەخموور و گوێڕ زیاتر لە 150چەکدار کوژراون و ژمارەیەکی زۆریشیان بریندار بوون، بە جۆرێک نەخۆشخانەکانی مووسڵ پڕ بوون لە بریندار."

لەلایەکی دیکەیشەوە بەپێی سەرچاوەیەکی پزیشکیی بڕواپێکراو لە مووسڵ، لەئێستادا چەکدارانی داعش خەڵکی ئاسایی لە نەخۆشخانەکان دەردەکەن، لەبەر ئەوەی ژمارەی بریندارە کوژراوەکانیان گەلێک زۆرن و لەناو حەوشەی نەخۆشخانەکان چارەسەرییان بۆ دەکەن."

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار