لە خازر،60 چەکداری داعش کوژران

خازر-تایبەت KDP.INFO- قایمقامی قەزای بەردەرەش دەڵێت، ئێوارەی ئەمڕۆیەکشەممە، فڕۆکە جەنگییەکان بە سەختی بۆردوومانی چەکدارانی داعشی لە سنووری خازر کردووە و زیانێکی زۆری گیانییان پێگەیشتووە.
قایمقامی قەزای بەردەرەش(شێخ سەردار یەحیا) بە kdp.infoی راگەیاند: "سەعات پێنجی ئێوارەئ ئەمڕۆ، فرۆکە جەنگییەکان گوندەکانی تەل ئەسوەد و حەسەن شام و مەنگوبەی لە ناوچەی خازر بۆردوومان کردوون و بە هۆیەوە چەکدارانی داعش زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە."
قایمقامی قەزای بەردەرەش گوتیشی، "لەئێستادا لەو میحوەرە ھێزی پێشمەرگە لە ئامادەباشیی تەواودایە و چاوەرێی فەرمان دەکەن بۆ ھێرشکردن."
لەلایەکی دیکەیشەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار هەر لە ناوچەی خازر بە kdp.infoی راگەیاند: "لە ئەنجامی ئەو بۆردوومانەی ئەمڕۆی فرۆکەکان، زیاتر لە60چەکداری داعش کوژراون و ژمارەیەکی زۆریشیان لێ بریندار بوون."
بڵند ئیبراھیم




