مەخمووریش کۆنترۆڵ کرایەوە.. پێشمەرگە لە سەرکەوتنی بەردەوامدایە

مەخموور- تایبەت KDP.INFO- پاش کۆنترۆڵکردنەوەی شاردەدێی گوێڕ، هێزەکانی پێشمەرگە گەیشتنە شارۆچکەی مەخموور.
بەرپرسی لقی دووی پارتی لە هەولێر(عەلی حوسێن) بە KDP.INFO-ی ڕاگەیاند، لە دوێنێوە پلانی هێرشی گوێڕ و مەخمووریان داناوە و لە هێرشی بەرفراوانی ئەمڕۆی هێزەکانی پێشمەرگەیش توانرا سەرکەوتووانە کۆنترۆڵ بکرێنەوە،
گوتیشی، "مەبەستمان بوو ئەو ناوچانە کە ستراتیژین بە تەواوی کۆنترۆڵ بکرێنەوە، دیارە بۆ ئەمەیش بەرنامە و پلانی باش و دروستمان بۆیان هەیە."
ئەو هاوتای هێزەکانی پێشمەرگە کە پارێزەری خاک و هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستانن، سوپاس و پێزانینی خۆیانی بە خەڵکی شاری هەولێریش ڕاگەیاند لە خۆڕگری و پشتیوانیی هێزەکانی پێشمەرگە و حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.




