٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نوێ کراوەتەوە.. گوێڕ.. دوو برینداری داعش جێ ماون و پێشمەرگە لە پێشڕەویدایە

سەرچاوە: KDP.info

گوێڕ- تایبەت KDP.INFO-  دوای ئەوەی ھێزی پێشمەرگە ناحیەی گوێڕیان کۆنترۆڵ کرد و داعش تێک شکێندران، لە ئێستادا دوو برینداری چەکدارانی داعش کەوتووەتە دەست ھێزەکانی پێشمەرگەوە.

(عەقید ناجی سیامەند) لە فەرماندەیی بارزان بەKDP.INFOی راگەیاند: "ئەمڕۆ توانییان ناحیەی گوێڕ لە دەست چەکدارانی داعش دەربهێننەوە و لە ئێستادا ھێزێکی پێشمەرگەی لێ جێگیر کراوە."

(عەقید ناجی سیامەند) گوتی، "دوو برینداری چەکدارانی داعش کەوتوونەتە دەست ھێزی پێشمەرگە"، ئاماژەیشی دا کە، "لەئێستادا ھێزەکانی پێشمەرگە بەرەو شوێنە داگیرکراوەکانی دی بۆ پێشەوە هەبگا و دەنێن."

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار