پێشمەرگە لە گوێڕ نزیک بووەتەوە و شەڕ گەرمە

گوێڕ-تایبەت KDP.INFO- لە سنووری ناحیەی گوێڕ ھێزی پێشمەرگە لە پێشرەویدایە و نزیک بووەتەوە لە گوێڕ و چەکدارانی داعشیش ھەڵاتوون.
بەرپرسی ئیدارەی فەرماندەیی بارزان(عەقید ناجی سیامەند) بە KDP.INFOی راگەیاند: "ھێزی پێشمەرگە ھێرشی بۆ سەر ناحیەی گوێڕ بەرپا کردووە و لێی نزیک بووەتەوە و لە ئێستادا لە پێشڕەویدایە."
(عەقید ناجی سیامەند) گوتیشی: "هێشتا شەڕ بەردەوامە و داعش تێک شکێندراوە و ھەڵدێن بەرەو داواوە."
بڵندئیبراھیم




