وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا دێتە هەولێر

هەولێر-KDP.INFO- وەها بڕیارە، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا(لۆرانت فێیبیس)، لە ماوەی سەردانیدا بۆ عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە سەردانی هەولێر بکات و لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان(مەسعوود بارزانی)-دا کۆ ببێتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا لە بەیاننامەیەکیدا کە دانەیەکی دەست KDP.INFOگەیشتووە، ڕایدەگەیەنێت، "(فێیبیس) ئەم سەرلەبەیانییە گەیشتووتە بەغدا و بەرلەوەی بێێتە هەولێر و لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کورستان(مەسعوود بارزانی)-دا کۆ ببێتەوە، وەزیری دەرەوەی عێراق(هۆشیار زێباری) دەبینێت."
بەپێی بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا، (لۆرانت فێیبیس) سەرپەرشتیی گەیاندنی ئەو هاوکارییە مرۆییە دەکات کە بۆ ئاوارەبووان ئامادە کراوە، کە لە ترسی کوشتن و بۆردوومانی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی(داعش) شار و ناوچەکانیان جێ هێشتوو.




