لە سەعدییە شەڕ گەرمە.. فڕۆکەیش هاوکاریی پێشمەرگە دەکەن

هەولێر-KDP.info- بەرپرسی لقی پازدەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین دەڵێت، فڕۆكە شەڕکەرەکان لە بەیانییەوە گورز لە پێگە و مۆڵگەکانی چەکدارە تیرۆریستەکانی ڕێکخراوی داعش دەوەشێنن.
(شێخ جەعفەر مستەفا) بەرپرسی لقی پازدەی خانەقینی پارتیی دیموكراتی كوردستان بۆKDP.info گوتی: "لە سنووری ناوچەی جەلەلا و سەعدییە بە دەستنیشانكراوی لە باهیدە و كەشكۆڵ، بە فڕۆكەی شەڕکەر داعش بۆردوومان دەكرێت، لە كاتێكدا سەعات سێی ئەمشەو چەكدارانی داعش و تیرۆریستان و پاڵپشتیكارانی تیرۆر لە گوندەكان پەلاماری پێشمەرگەیان داوە و هیشتا شەڕ بەردەوامی هەیە".
زیاتر گوتی، زانیاری دراوەتە فڕۆكە شەڕکەرەکان كە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ داعش لە ڕێگای بەلەمەوە پەڕیونەتەوە ناو جەلەولا و گوندەكانی نزیك سەعدییە.
كارزان هەورامی




