٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

داعش لە شەڕكردن لەگەڵ هەرێم پەشیمانە.. لەگەڵ هۆزەکانی عەرەب کێشەیان هەیە

سەرچاوە: KDP.info

باشیك-تایبەت KDP.INFO- پەرلەمانتارێكی پارتیی دیموكراتی كوردستان دەڵێت، كێشەی زۆر جیددی كەوتووەتە نێوان سەركردەكانی داعش، چونكە پەشیمانن شەڕیان لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا كردووە و پێشمەرگەیش تەنگی پێ هەڵچنیون.

پەرلەمانتارێكی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە بەرەكانی جەنگ لە میحوەری باشیك (نازم هەركی) بە kdp.info-ی راگەیاند، "دوای ئەوەی فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمەریكا چەند ناوچەیەكی مووسڵیان بۆردوومان كرد و ژمارەیەكی زۆری چەكدارانی داعش كوژران، لە ئێستادا كێشە كەوتووەتە نێوان سەركردەكانی داعش لەوەی كە پەشیمانن شەڕیان لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا ڕاگەیاندووە و ترسێكی گەورەیان لێ نیشتووە، پێشمەرگەیش لە میحوەرەكاندا تەنگی پێ هەڵچنیون."

(هەركی) گوتیشی، "هەر ئەمڕۆ چەكدارانی داعش پردی كۆنی خازریان لە ترسی هێرشی پێشمەرگە تەقاندەوە و دەنگوباس هەیە كە پردی نوێیشیان بۆمبڕێژ كردووە بۆ ئەوەی بتەقێنەوە."

ئەو پەرلەمانتارە زیاتر ڕوونی كردەوە، "هۆزە عەرەبەكانیش داوا دەكەن چەكدارانی داعش لێیان نزیك نەبنەوە و كێشە كەوتووەتە نێوانیان لە ترسی ئەوەی فڕۆكەكان بۆردوومانیان بكەن."

ئەو هەروەها ئاماژەیشی دا كە، "لە ئێستادا هێزێكی زۆری پێشمەرگە لەو ناوچانە كۆ كراوتەوە و چەكی قورسیان پێیە، لە ئامادەباشیی تەواودان و بۆ هێرشكردن چاوەڕوانی فەرمان دەكەن."

 

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار