٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خورماتوو.. تۆپباران دەستی پێ کردەوە

سەرچاوە: KDP.info

خورماتوو-تایبەت KDP.INFO-  دوای ئەوەی دوێنێ ھێزی پێشمەرگە سێ ھێرشی چەکدارانی تیرۆریستیی داعشیان تێک شکاند، ئەمشەو جارێکی دیکە تۆپباران دەستی پێ کردووە.

بەرێوبەری ئاساییشی خورماتوو(راید فارووق ئەحمەد) بەkdp.infoی راگەیاند: "شەوی رابردوو لە سنووری قەزای خورماتوو، داعش سێ جار ھێرشیان کرد، بەڵام ھێزی پێشمەرگە بە توندی ڕووبەڕوویان بوونەوە و تێک شکێندران و ژمارەیەکی زۆریان لێ کوژران و چەندین تەرمیشیان جێ ھێشت و ڕایانکرد."

(راید فارووق ئەحمەد) گوتیشی: "لە سەعات هەشتی ئەم ئێوارەیەوە تۆپباران لەنێوان ھێزی پێشمەرگە و چەکدارانی داعشدا دەستی پێ کردووەتەوە و هێشتایش بەردەوامە."

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار