داعش لە میحوەری خازر زیانێكی زۆری بەركەوت.. جموجۆڵیان نەماوە

خازر-تایبەت KDP.INFO- قایمقامی شارۆچكەی بەردەڕەش ڕایگەیاند، لە دوای هێرشە گەورەكەی هێزی پێشمەرگە بۆ سەر چەكدارانی داعش لە میحوەری خازر، لە ئێستادا جمجۆڵیان لەو ناوچەیە نەماوە و هەڵاتوون، چونكە زیانێكی ئێجگار گەورەیان بەركەوتووە.
قایمقامی شارۆچكەی بەردەڕەش شێخ (سەردار یەحیا) كە خۆیشی لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگەدایە، بە kdp.info-ی راگەیاند، دوێنێ پێشمەرگە هێرشیان كردە سەر چەكدارانی داعش لە میحوەری خازر و توانییان ژمارەیەكی زۆریان لێ بكوژن و بریندار بكەن، بە جۆرێك شەش ئامبوڵانس بریندار و كوژاروەكانی داعشیان بۆ مووسڵ دەگواستەوە و دواتر فڕۆكە شەڕكەرەكانیش بۆردوومانیان كرد و زیاتر لە 70 چەكدار كوژران و 20 ئۆتۆمبێلیش سوتان.
شێخ (سەردار) گوتیشی، لە ئێستادا چەكدارەكانی داعش لە گوندە شەبەكنشینەكان دەستیان بە تاڵانكردن كردووە و مەڕوماڵاتیان هەمووی بۆ مووسڵ بردووە و جموجۆڵیشیان نەماوە و كشاونەتەوە، هەروەها ژمارەیەكی زۆریشیان هەڵاتوون.
قایمقامی بەردەڕەش ڕوونیشی كردەوە، هەر شەوی رابردوو هێزی پێشمەرگە هێرشی ناو ناحیەی باشیكیان كرد و توانییان پێنج چەكدار بكوژن.
بڵند ئیبراهیم




