٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەخموور..ھێرشێکی داعش تێک شکێندرا و ژمارەیەکی زۆریشیان لێ کوژراوە

سەرچاوە: KDP.info

مەخموور-تایبەت KDP.INFO-  بەرپرسی ناوچەی قەراجی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە سنووری قەزای مەخموور دەڵێت، ئەمشەو چەکدارانی داعش ھێرشیان کردە سەر ھێزەکانی پێشمەرگە، بەڵام بە توندی وەڵامیان درایەوە و تێک شکێندران.

بەرپرسی ناوچەی قەراجی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە سنووری قەزای مەخموور(ئیسماعیل حەمەد) بە KDP.INFOی راگەیاند: "ئەمشەو و لە سنووری قەزای مەخموور، چەکدارانی داعش ھێرشیان کردە سەر ھێزەکانی پێشمەرگە، بەڵام بە توندی بەرپەرچیان دانەوە و تێک شکێندران و ھەڵاتن."

(ئیسماعیل حەمەد) گوتیشی، "لە ئەنجامی ئەو شەڕەدا ژمارەیەکی زۆری چەکدار کوژران و تەرمەکانیشیان جێ ھێشتوون و ئۆتۆمبێلێکی جۆری ھەمەریش سوتێندراوە."

ئەوەشی خستەڕوو، "لە ئێستادا شەڕ وەستاوە و ناوچەکە ئارامە، ھێزەکانی پێشمەرگەیش بە ورەی بەرزەوە لە ئامادەباشیی تەواودان."

 

بڵندئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار