٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕێژەی ئاوارە ڕزگارکراوەکانی چیای شنگال لە زیادبوونە

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-تایبەت KDP.INFO-  نوێنەری ئاساییشی ھەرێمی کوردستان لە چیای شنگال ڕایگەیاند، ھێزەکانی پێشمەرگە بەردەوامن لە ڕزگارکردنی ئاوارەکانی چیای شنگال و تا ئێستایش نزیکەی ھەزار کەس ڕزگار کراون و گەیشتوونەتە قەزای زاخۆ.

 نوێنەری ئاساییشی ھەرێمی کوردستان لە چیای شنگال(عەمید ئاشتی کۆچەر) بە kdp.infoی راگەیاند: "لە دوای ئەوەی گەیشتنە چیای شنگال ماوەی دوو رۆژە بەردەوام شەڕیانە لەگەڵ چەکدارانی داعش و ئەوان بەردەوام لە پێشڕەویدان و نزیک بوونەتەوە لە ناحیەی سنوون و ڕێگایان خۆش کردووە بۆ دەربازبوونی ئاوارەکانی چیا و بە شەو و رۆژ دێن لە ڕێگەی رۆژئاوای کوردستانەوە دەگەیەرێنە زاخۆ و دھۆک."

نوێنەری ئاساییشی ھەرێمی کوردستان لە چیای شنگال زیاتر گوتی، "لە ئێستادا ھاوکاریی باشیان پێگەیشتووە و ڕۆژ بە ڕۆژیش ھاوکارییەکان زیاتر دەبێت."

 

 (عەمید ئاشتی کۆچەر) راشیگەیاند: "لە شنگال و چەند گوندێکی دەوروبەری بە تایبەت لە گوندی کۆچۆ، کە نزیکەی 12ھەزار کەس دەبن، لە ماڵەکانی خۆیاندا ماون و چەکدارانی داعش ھەڕەشەیان لێ دەکەن ببنە موسڵمان و، ئێمەش لە ھەوڵی چارەسەرکردنی ئەو کێشەیەیشداین."

(کۆچەر) گوتی، "لە ئێستادا تەرمی دوو گەنج لای ئێمە ھەن.. خەڵکی کۆمەڵگای دووگرێن، داوا دەکەین لە رێگەی ئێوەوە ئەگەر خاوەنەکانیان بێن ئێمە ھاوکارییان دەکەین بۆ ئەوەی بیبەنەوە."

 

بڵند ئیبراھیم   

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار