٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فەرماندەیی بارزان: لە مەخموور چوار چەکدار کوژران و شەشی دیکەیش دەستگیر کران.. لە گوێڕیش دوو گوند کۆنترۆڵ کراونەتەوە

سەرچاوە: KDP.info

مەخموور-تایبەت KDP.INFO-  سەرچاوەیەکی فەرماندەیی بارزان ڕایگەیاند، لە سنووری ھەردوو قەزای مەخموور و ناحیەی گوێڕ، ھێزی پێشمەرگە داعشیان تێک شکاندووە و زیانێکی زۆریان پێ گەیاندوون.

بەرپرسی ئیدارەی فەرماندەیی بارزان (عەقید ناجی سیامەند) بە kdp.infoی راگەیاند: "لە سنووری قەزای مەخموور و ناحیەی گوێڕ شەڕ لە نێوان ھێزی پێشمەرگە و چەکدارانی داعشدا بەردەوامە و لە دەروازەی مەخموور ھێزی پێشمەرگە ھێرشێکی داعشیان تێک شکاندووە و چوار چەکداریان کوشت و شەشی دیکەیشیان دەستگیر کردوون، هەروەهاھەمەرێکیشیان سوتاندووە."

 (عەقید ناجی سیامەند) زیاتر گوتی، "لە سنووری ناحیەی گوێڕیش ھێزی پێشمەرگە ھێرشیان کردووە و توانویانە دوو گوند کۆنتڕۆڵ بکەنەوە و لە پێشڕەوییشدان."

(سیامەند) زیاتر گوتی، "فڕۆکەکانیش بە بەردەوامی بۆردوومانی ئەو شوێنانەی چەکدارانی داعش دەکەن کە بە تۆپ و ھاون ھێزەکانی پێشمەرگەیان بۆردوومان دەکرد و، زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە."

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار