خارز.. 60 چەکداری داعش بە 14 ئۆتۆمێلەوە سوتێندران

خازر-تایبەت KDP.INFO- بە هۆی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکاوە، لە ناوچەی خازر، 14 ھەمەر کە 60 چەکداری داعشی تێدا بووە سوتاندووە.
قایمقامی بەردەڕەش کە یەکێک لە پێشمەرگەکانی ئەو سنوورەیە، ئەم هەواڵەی بۆ پشتڕاست کردەوە.
سەرچاوەیەکیش لە ھێزی پێشمەرگە لە ناوچەی خازر بە kdp.infoی راگەیاند: "لەئێستادا شەڕ لەنێوان ھێزی پێشمەرگە و چەکدارانی داعشدا بەردەوامە و ھێزی پێشمەرگە لە پێشرەوی بەردەوامدایە."
سەرچاوەکەیش دووپاتی کردەوە: "فڕۆکە جەنگییەکان بۆردوومانی داعشیان کردووە و چواردە ھەمەر کە 60 چەکداریان تێدا بووە بە تەواوی سوتاندووە."
بڵند ئیبراھیم




