لە خازر شەڕ بەردەوامە.. پێشمەرگە گورزی کوشندەیان لە چەکدارانی داعش داوە

خازر-تایبەت KDP.INFO- لە ناوچەی خازر، شەڕ هیشتا لەگەڵ چەکدارانی داعشدا بەردەوامە و ھێزەکانی پێشمەرگەیش لە پێشڕەویدان.
قایمقامی قەزای بەرەدەرەش (شێخ سەردار یەحیا) بە kdp.infoی راگەیاند: "لە سنووری ناوچەی خازر، شەڕێکی قورس لەنێوان ھێزی پێشمەرگە و چەکدارانی داعشدا بەردەوامە و ھێزەکانی پێشمەرگە گورزی کوشندەیان لە چەکدارانی ڕیکخراوی تیرۆریستیی داعش داوە و زیانێکی کوژراو و برینداری زۆریان هەن."
(شێخ سەردار یەحیا) زیاتر گوتی، "ھێزێکی زۆری پێشمەرگە، بە چەکی قورسەوە لەو سنوورە کۆ کراوەنەتەوە و بۆ هێرشی بەرفراوانتر لە ئامادەباشیی تەواودان."
بڵند ئیبراھیم




