٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بۆردوومان بە فڕۆکەی ئێف ئەی 18 و بۆمبی بە لێزەر ئاراستەکراوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.INFO-CNN- گوتەبێژ بە ناوی پێنتاگۆنەوە (جۆن کێربی)، لە بە تویتێک لە پێگەی تویتەر ڕایگەیاندووە کە، بۆردوومانی فڕۆکە شەڕکەرەکانیان ئەو ئامانجانە دەپێکن کە پێگەی تۆپەکانانی چەکدارانی داعشن و دژ بە پێشمەرگە بۆردوومانی لێوە دەکەن.

بەپێی بەیاننامەیەکی گوتەبێژی سەربازیی هێزەکانی ئەمەریکایش، لە پاشنێوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی بە کاتی هەولێر و 6.45 خولەک بە کاتی ئەمەریکا، هەڵمەتی وەشاندنی گورزی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەمەریکا لە چەند مۆڵگەیەکی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش بەرپا کراوە.

ئەو گوتەبێژە زیاتر گوتی، دوو فڕۆکەی جۆری ئێف ئەی 18، بۆمبی بە لێزەر ئاراستەکراو، کە کێشەکانیان نزیکەی 500 ڕەتلی بۆ لێدانی تۆپخانەکانی داعش کە بە ئاراستەی ناوچەکانی دەورووبەری مەخموور دامەزرێندراون، بە کار بردوون. 

سەرۆکی ئەمەریکا(باراک ئۆباما) بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بڕیاری دا و فەرمانی بە پێنتاگۆن کرد، هاوکاریی هاوپەیمانەکەیان کە کوردە لە هەرێمی کوردستان بکات.

ئەو گوتیشی، ئەگەرچی چەند جارێک جەختی کردووەتەوە لەوەی کە جارێکی دی دەستتێوەردانی سەربازی لە عێراقدا ناکات، بەڵام جەختی کردەوە، "بەڵام کاتێک توانای باشمان هەیە بۆ ئەوەی بەر بە کۆمەڵکوژی بگرین، پێم وایە وڵاتە یەکگرتتوەکان نابێت ئەم پرسە پشتگوێ بخات."

دووپاتیشی کردەوە کە "هەر کارێکی پێویست ئەنجام دەدەین بۆ پاراستنی هاووڵاتیانمان.. هاوکات پشتیوانی لە هاوپەیمانامان دەکەین لە کاتی مەترسیدا."

سەرکەوت حەسەن

هەواڵی پەیوەندیدار