٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەناردەی نەوتی کوردستان بەردەوامە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.INFO-  سەرباری هەڕەشەکانی داعش، هێشتا بە شیوەیەکی ئاسایی، ڕۆژانە 120 هەزار بەرمیل نەوتی خاو، لە ڕێی بۆریی نەوتی کوردستانەوە ڕەوانەی دەرەوەی هەرێم دەکرێت.

سەرچاوەیەک لە کەرتی نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، "هەناردەی نەوتی خاو ڕاناگیرێت و 120 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا هەناردە دەکرێ."

سەرباری پێشڕەویی چەکدارە تیرۆریستەکانی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی کە سوننەمەزهەبن و دەستبەسەرداگرتنی زۆرێک لە شار و شارۆچکەکانی باکووری عێراق، هەروەها پێشڕەوییان بۆ ناوچەکانی سنووری هەرێمی کوردستان، بەغدا و هێزە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکانیشی وروژاند.

بەڵام هێشتا هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، زۆربەی ناوچەکانی خۆی لە هێرشی ئەو چەکدارانە پاراستووە، هەر ئەو ئارامییەی هەرێمی کوردستانیشە کە بە هۆیەوە سەدانهەزار کەس، بۆ دەربازبوون لە ترسی داعش ئاوارەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بن.

سەرکەوت حەسەن

هەواڵی پەیوەندیدار