٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەویەکی نائاسایی ساز دەدات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت KDP.INFO-  سەرۆکی فراکسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان سەرۆکفراکسیۆن و سەرۆکی لیژنەکانی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ سەرۆکایەتیی پەرلەمان، بڕیار درا، بە زووترین کات کۆبوونەوەیەکی نائاساییی پەرلەمان لەبارەی دۆخی ئێستا ئەنجام بدرێت.

 (ئومێد خۆشناو) بە kdp.infoی راگەیاند: "ئەمڕۆ دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ سەرۆکفراکسیۆن و سەرۆکی لیژنەکانی پەرلەمان کۆ بوونەوە و تێیدا بڕیار درا، لە زووترین کات کۆبوونەوەیەکی نائاساییی پەرلەمان لەبارەی دۆخی ئێستا ئەنجام بدرێت."

(خۆشناو) گوتیشی: "تاوەکو ئێستا کاتەکەی دیاری نەکراوە و دیار نییە چ وەزیرێک بانگھێشتی پەرلەمان دەکرێت، بەڵام بڕیارە لە ماویەکی نزیکدا کۆبوونەوەکە ئەنجام بدرێت."

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار