٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خازر.. ئاشقەلان و تورکماسیان پاک کرانەوە و هێشتا پێشمەرگە لە پێشڕەویدایە

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-تایبەتKDP.INFO-  ئەمڕۆ لە سنووری قەزای حەمدانییە لە ناوچەی خازر، ھێزی پێشمەرگە دوو گوندی لە داعش پاک کردنەوە و ئاڵاکەی ئەوان کەوتە دەست ھێزی پێشمەرگە و هێزەکانیش لە پێشرەویدان.

قایمقامی قەزای بەردەرەش(شیخ سەردار یەحیا) بە kdp.infoی راگەیاند: "لە سنووری قەزای حەمدانییە کە ھاوسنوورە لەگەڵ قەزای بەردەرەش، ھێزی پێشمەرگە ھەردوو گوندی ئاشقەلان و تورکماسیان لە چەکدارانی داعش پاک کردەوە و لە ئێستادا شەڕ بە سەختی بەردەوامە و پێشمەرگەیش لە پێشڕەویدان."

 (شیخ سەردار یەحیا) گوتیشی: "ھەر کە پێشمەرگەیان بینی، ھەڵاتن و ئاڵاکەی خۆیان جێ هێشتووە و لە ئێستادا لە دەست ئێمەدایە."

قایمقامی قەزای بەردەڕەش روونیشی کردەوە، "لە ئێستادا چاوەڕوانی فەرمان دەکەین بۆ ئەوەی ھێرشێکی گەورە بەرپا بکەین."

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار