پێشمەرگە لە ڕەبیعە و زوممار چەند شوێنێکیان کۆنتڕۆڵ کردنەوە

ڕەبیعە-تایبەت KDP.INFO- فەرماندەی لیوای ھەشتی ھێزی پێشمەرگە ڕایگەیاند، لە ھەردوو سنووری ڕەبیعە و زوممار، ھێزی پێشمەرگە لە پێشڕەویدان و چەند ناوچەیەکیشیان کۆنتڕۆڵ کردوونەتەوە.
فەرماندەی لیوای ھەشتی ھێزی پێشمەرگە (ھاشم سیتەی) بە kdp.infoی راگەیاند: "دوێنێ، ھێزەکانی پێشمەرگە لە ناوچەی ڕەبیعە ھێرشێکی داعشیان تێک شکاند و لە پێشڕەویکردن بەردەوامن، بەڵام لە ئێستادا ناوچەکە ئارامە."
فەرماندەی لیوای ھەشتی ھێزی پێشمەرگە دەشڵێت: "لە سنووری ڕەبیعەیش، ھێزەکانی پێشمەرگە، لە پێشڕەویدان و چەند شوێنێکیشیان کۆنترۆڵ کردوونەتەوە."
بڵند ئیبراھیم




