٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەخموور.. فڕۆکەکانی ئەمەریکا و تۆپخانەکانی ھێزەکانی پشمەرگە پێگەکانی داعش بە سەختی بۆردوومان دەکەن

سەرچاوە: KDP.info

مەخموور-تایبەت KDP.INFO-  وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ئێستادا لە سنووری قەزای مەخموور بۆردومانی پێگەکانی داعش، لەلایەن فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەەمریکاوە و بە هاوکاریی هێزەکانی پێشمەرگە دەستی پێ کردووە.

بەڕێوبەری راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان(عەمید ھەڵگورد حیکمەت) بە kdp.infoی راگەیاند: "لە ئێستادا لە سنوری قەزای مەخمور فرۆکەکانی ئەمەریکا وھێزەکانی پێشمەرگە هەماهەنگی و بە شێوەی زەوینی و ئاسمانی و بە سەختی بۆردوومانی پێگە و مۆڵگەکانی چەکدارانی داعش دەکەن و بۆردوومان هێشتا بەردەوامە."

 (عەمید ھەڵگورد حیکمەت) گوتیشی: "لە سنووری شنگال و رەبیعە و زوممار و کەرکووک و ناوچەکانی دیکە ھێزی پێشمەرگە بە چەکی قورسەوە لە ئامادەباشی تەواودان و چاوەڕوانی فەرمان دەکەن بۆ هێرشبردن."

ئاماژەشی دا، ئەمڕۆ لە ناحیەی جەلەولا پێشمەرگەیەک بە قەنناس شەھید کراوە.

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار