٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

باشیک.. پەرلەمانتارانی پارتی ھاوشانی ھێزی پێشمەرگە لەسەنگەردان

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-تایبەت KDP.INFO-  پەرلەمانتارێکی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە میحوەری باشیک ڕایگەیاند، لەئێستادا ھێزێکی زۆر کۆ کراوەتەوە بە چەکی قورسەوە لە ئامادەباشیی تەواودان و ناوچەکە ئارامە.

 پەرلەمانتاری پارتیی دیموکراتی کوردستان لە میحوەری باشیک(نازم ھەرکی) بە kdp.infoی راگەیاند: "ئێمەیش وەکو پەرلەمانتارانی پارتیی دیموکراتی کوردستان، ھاوشانی پێشمەرگە لە بەرەکانی شەڕداین و خۆمان بە پێشمەرگە دەزانین و لەئێستادا لە میحوەری ناحیەی باشیک لە ئامادەباشی تەواو داین."

 (نازم ھەرکی) گوتیشی: "لەئێستادا پەرلەمان لە پشوودایە و ئێمەش بە پێویستمان زانیوە ھاوشانی ھێزی پێشمەرگە بچینە بەرەکانی شەڕ و بەرگری لە خاکی کوردستان بکەین."

زتار گوتی، ئێستا لە میحوەری باشیک ھێزێکی زۆری پێشمەرگە بەچەکی قورسەوە لەئامادەباشی تەواودایە، بۆ ھەر ئەگەرێکی نەخوازراو و ناوچەکە ئارامە.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار