٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

زیاتر لە 1000 مورید و دەروێشانی تەریقەتی قادری، ئامادەن بچنە بەرەكانی شەڕەوە

سەرچاوە: KDP.info

 هەولێر-KDP.INFO-  نوێنەری (شێخ محەمەمدی شێخ عەبدلكەریمی كەسنەزان) لە كوردستان دەڵێت، سەعات چواری ئێوارەی ئەمڕۆ دەروێشان و موریدانی تەریقەتی قادری لە هەرێمی کوردستان، لە بەردەم پارێزگای هەولێر كۆ دەبنەوە و ئامادەباشیی خۆیان دەردەبڕن بۆئەوەی بە خۆبەخشی بچنە بەرەكانی شەڕ لەگەڵ براپێشمەرگەكانیان دژی داعش. 

(وریا مەولوود صالح دزەیی) نوێنەری (شێخ محەممەدی شێخ عەبدلكەریمی كەسنەزان) لە كوردستان بۆKDP.INFO ڕاگەیاند: "سەعات چواری ئێوارەی ئەمڕۆ بەشێكی زۆری دەروێش و موریدانی قەریقەتی قادری بە نوێنەرایەتیی سەرجەم دەروێشان و موریدانی تەریقەتی قادری لە  هەرێمی كوردستان و لە هەولێری پایتەخت لەبەردەم پارێزگای هەورلێر كۆ دەبینەوە و ئامادەباشیی خۆمان دەردەبڕین بۆئەوەی بە خۆبەخشی بچینە بەرەكانی شەڕی دژی داعش و، هاوشانی پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان بچنە سەنگەرەكانی بەرگری لە كوردستان."

نوێنەری (شێخ محەممەدی شێخ عەبدلكەریمی كەسنەزان) لە كوردستان گوتیشی: "ئێمە ئەمڕۆ لە هەولێری پایتەخت و لەبەردەم پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنین كە دەروێش و موریدانی تەریقەتی قادری، ئامادەین بە خۆبەخشی بچینە سەنگەرەكانی بەرگری بۆ پاراستنی ئەم نیشتمانە خۆشەویست و پیرۆزەمان."

هاوكات گوتیشی: "دوو داواكاریش دەخەینە بەردەم  حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە تایبەتی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی كە كاتی ئەوەهاتووە، بە كۆلیژە شەریعییەكاندا بچنەوە و بەرنامەكانی ئەو كۆلیژانە چاكسازی بكرێن بۆ ئەوەی لەگەڵ قۆناغ و سەردەمەكەی ئێستامان بگونجێت و، دوور بێت لە توندڕەوی و شەڕانگێزی و پێداچوونەوەش بكات بە مامۆستایانی ئایینی مزگەوتەكان."

نوێنەری (شێخ محەممەدی شێخ عەبدلكەریمی كەسنەزان) گوتیشی: "تەریقەتی قادری لە باشووری كوردستان، زیاتر لە  هەزار مورید و دەروێشی هەیە و لە هەولێری پایتەختیش 7 تەكیە و بەگشتی خاوەنی زیاتر لە 15تەكییەن."

 

فەرەیدوون ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار