٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فڕۆکە شەڕکەرەکان پردی گوێڕ بۆردوومان دەکەن

سەرچاوە: KDP.info

گوێڕ-تایبەت KDP.INFO-  بەڕێوبەری ئیدارەی فەرماندەیی بارزان ڕایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا فڕۆکە شەڕکەرەکان لە دەوروبەری پردی گوێڕ مۆڵگەکانی چەکدارانی داعشیان بۆردوومان کرد.

 بەرێوبەری ئیدارەی فەرماندەیی بارزان(عەقید ناجی سیامەند) بە KDP.INFOی راگەیاند: کەمێک پێش ئێستا، فڕۆکەکان کە نەزانراوە فڕۆکەی کوێن، چەکدارانی داعشیان لە دەوروبەری پردی گوێڕ بۆردوومان کردووە، بەڵام هێشتا زیانەکانیان نەزانراون.

(عەقید ناجی سیامەند)گوتیشی: "ھێزەکانی پێشمەرگە بە ورەیەکی بەرزەوە لە ھەردوو ناوچەی مەخموور و گوێڕ لە ئامادەباشیدان."

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار