٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئاساییشی گشتی: نزیکەی 200 خێزانی ئاوارەی چیای شنگال ڕزگار کران

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-تایبەت KDP.INFO-  نوێنەری ئاساییشی گشتیی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، ئەوان بەردەوامن لە رزگارکردنی ئاوارەکانی چیای شنگال و تاوەکو ئێستایش نزیکەی 200خێزان رزگار کراون و گەیندراونەتە قەزای زاخۆ.

نوێنەری ئاساییشی گشتیی ھەرێمی کوردستان(عەمید ئاشتی کۆچەر) بە KDP.INFOی راگەیاند: "لە دوێنێوە گەیشتوونەتە چیای شنگال و توانیویانە رێگا بۆ ئاوارەکانی چیای شنگال بکەنەوە بۆ رزگارکردنیان و تاوەکو ئێستایش بەردەوامن لە ڕزگارکردنیان."

(عەمید ئاشتی کۆچەر) گوتیشی: "بەردەوامین لە گوازتنەوەی ئاوارەکان، بەڵام کارەکە بە پەلە ناکرێت، چونکە رێگەی ھاتنەخوارەوە ھەندێک زحمەتە، لەبەر ئەوەی چیای شنگال درێژیی تا سوڕانەوەی دەگاتە نزیکەی70(کم)، بۆیە تاوەکو ئێستا توانیویانە نزیکەی 200خێزان رزگار بکەن و لە رێگەی سنووری سووریاوە گەیندراونەتە قەزای زاخۆ."

 نوێنەری ئاساییشی گشتیی ھەرێمی کوردستان روونیشی کردەوە، بەدەوام ھاوکاری دەگاتە ئاوارەکان و ئەمڕۆ بە دوو فڕۆکە ھاوکارییان پێگەیشت."

ئەوەشی خستەڕوو، "ئەمڕۆ لە ناوچەی دووگرێ، تاوەکو سەعات پێنجی ئێوارە، شەڕ لەنێوان ھێزی پێشمەرگە و چەکدارانی داعشدا بەردەوام بوو، بەڵام تێکشکێندران و زیانێکی زۆریان بەرکەوت."

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار