٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بابەکر زێباری: لە24 تا48 سەعاتی داهاتوودا زۆر شت ڕوو دەدەن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت KDP.INFO-  سوپاسالاری عێراق(بابەكر زێباری) لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە شاری دهۆك، سەرەڕای ئەوەی کە گوتی لە 24 تا 48 سەعاتی داهاتوودا زۆر شت دەگۆڕێ،  باوەڕیشی وایە کە، پێشمەرگە بە هیچ شێوەیەك لە بەرانبەر داعشدا ناشکێت.

(زێباری) هەروەها گوتی، داعش نەک هەر بۆ کورد، بەڵکە بووەتە بەڵایەک بۆ ناوچەکە و جیهان بە گشتی. سوپاسالاری عێراق، هاوکات خەڵکی کوردستانی دڵنیا کردەوە کە، ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش ناتوانێت چی دی پێشڕەوی بکات.

دەربارەی ئەگەری هاوکاریی سەربازیی ئەمەریکا بۆ هەرێمی کوردستان، گوتی کە، ئەمەریکا هەڵوێستی خۆی بۆ هاوکاریی هەرێم نیشان داوە. ئاماژەیشی دا، پێشتریش ئەمەریکا ئامادەیی خۆی بۆ پشتیوانیی پێشمەرگە نیشان دا بەوەی کە پێکەوە هێرش بکەنە سەر مووسڵ، بەڵام هۆکارگەلێکی سیاسی هەبوون کە ئەم هەنگاوە نەنرا.

(زێباری) لەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەی کە ئێوارەی ئەمڕۆ لە دهۆک سازی دا، هەروەها دەڵێت، ئەگەر پێشمەرگە بشكێت، كارەسات ڕوو دەدات، بەڵام ئەگەر بششكێت ورە بەرنادات و لە شوێنێکیش بشکێت، ئەوا لە سێ هەنگاوی دی دەچێتە پێش و پێشمەرگە نەبەردە.

ئەو ئاماژە بە شەڕەکانی پێشمەرگە لەگەڵ حکوومەتە یەک لە دوایەکەکانی عێراق، باسی لە خۆڕاگریی هێزەکانی پێشمەرگە کرد کە چۆن لە چیاکانەوە و بە بڕنەوێک و نانەڕەقەوە بوێر و نەبەردانە بەرەوڕووی سوپایەکی بەهێز دەبووەوە و لە ئێستایشدا دەبێ بە هەمان ورەی پۆڵاینەوە لە سەنگەرەکانی بەرگرییەوە داکۆکی لە خاکی کوردستان بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار