٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی فەڕەنسا ئامادەیی سەربازیی وڵاتەکەی بۆ ھەرێم،بە سەرۆک بارزانی ڕاگەیاند

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.INFO-  سەرۆککۆماری فەڕەنسا(فڕانسوا هۆلاند)، لە پەیوەندیێکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان(مەسعوود بارزانی)، ئامادەیی سەربازیی وڵاتەکەی بۆ پشتگیرکردنی ھەرێمی کوردستان نیشان داوە.

بەپێی بەیاننامەیەکی سەرۆکایەتیی فەڕەنسا کە ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆککۆماری فەڕەنسا (فڕانسوا ھۆلاند)، لە ڕێی تەلەفۆنەوە پێوەندیی بە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان(مەسعوود بارزانی)-یەوە کردووە لەبارەی ڕووداوەکانی ئێستا و، تێیدا ئامادەیی پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ پشتگیریکردنی ھەرێمی کوردستا نیشان داوە.

وەهایش بڕیارە ئەم شەو و لەسەر داوای فەڕەنسا، ئەنجوومەنی ئاساییشی نێودەوڵەتی لەبارەی ڕەوشی عێراق و هەرێمی کوردستان بە تایبەت دۆخی ئاوارەکانی شنگال کۆ ببێتەوە.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار