٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

قۆناخی دووەمی هاوكارییەكان بە فڕۆكە دەگەیەنرێتە ئاوارەكانی چیای شنگال

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.INFO-  دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە قۆناخی دووەمدا بۆ گەیاندنی هاوكارییە جۆراوجۆرەكان، ئەمڕۆ 40 تۆن خۆراك و دەیان جۆر پێداویستیی خێرای ئامادە کردووە، تا لە ڕێگەی فڕۆكەی بارهەڵگرەوە بیگەیەنێتە ئاوارەكانی چیای شنگال. (مووسا ئەحمەد) ئاماژەی دا: "بۆ ئەوەی دڵنیا بین لەوەی خۆراك و پێداویستییەكان دەگەیەنرێتە نزیك چیاكە، كەسانی شارەزا و رێنیشاندەر لەنێو فڕۆكەكەدان و گەرەنتیی گەیشتنی كۆمەك و هاوكارییەكان هەیە."

بەهۆی هەڕەشەكانی گرووپە چەكدارەكانی داعشەوە ژمارەیەكی زۆری خێزانی دانیشتوی شنگال روویان لە چیای شنگال كردووە و چەند رۆژێكە كێشەی خۆراك و ئاوی خواردنەوە و پێداویستییە سەرەتاییەكانی ژیانیان هەیە و بە هۆیەوە ڕووبەڕووی كارەساتی دڵتەزێن بوونەتەوە و، تا دێت زیانی گیانی زۆرتری لێ دەكەوێتەوە، بۆ ئەم مەبەستە دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە قۆناخی دووەمدا توانی لە ڕێگەی فڕۆكەی بارهەڵگرەوە 40 تۆن خۆراك و كەرەستە و پێداویستی ڕەوانەی چیای شنگال بكات، هاوكات لەنێو فڕۆكەكەدا كەسانی شارەزا بە شوێنی ئاوارەكان هەن بۆ ئەوەی بتوانرێت ئەو پێداویستیانە بە گەرەنتی بگاتە دەستی ئاوارەكان.

سەبارەت بە چۆنیەتیی گەیاندن و كۆكردنەوەی كۆمەك و هاوكارییە جۆراوجۆرەكان بۆ ئاوارەكانی چیای شنگال بۆ قۆناخی دووەم، ئاوی خواردنەوە و نان و شەربەت و حەفازە و خواردی قوتوبەندکراو و پیسكوێت و شیر و شوشەشیری منداڵان و دەیان پێداویستی دیكەن.

 لەو بارەیەوە جێگری سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی(مووسا ئەحمەد) بۆ كەناڵەكانی ڕاگەیاندن دوا و گوتی: "دوای گەیاندنی قۆناغی یەكەمی هاوكارییەكان بۆ ئاوارەكانی چیای شنگال، ئەمڕۆ دەستمان كردووە بە ناردنی قۆناخی دووەمی هاوكارییەكان لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە كە خۆی لە 40 تۆن خۆراك دەبینێتەوە، دەگەیەنرێتە پەنابەرانی چیای شنگال و هەوڵ دەدەین بەشێوەیەكی بەردەوام خۆراك و پێداویستی زیاتریان بۆ ڕەوانە بكەین. سەبارەت بە گەرەنتیی گەیشتنی پێداویستییەكان بۆ پەنابەرانی چیاكە، (مووسا ئەحمەد) ئاماژەی دا: "بۆ ئەوەی دڵنیا بین لەوەی خۆراك و پێداویستییەكان دەگەیەنرێتە نزیك چیاكە، كەسانی شارەزا و رێنیشاندەر لەنێو فڕۆكەكەدان و گەرەنتیی گەیشتنی كۆمەك و هاوكارییەكان هەیە و ئومێد دەكەین ئەو كۆمەك و هاوكاریانە فریای پەنابەرانی چیای شنگال بكەوێت، هاوكات دەخوازین بە زووترین كات رێگای زەوینی بۆ گەیاندنی كۆمەك و یارمەتیی زیاتر بۆ ئەو پەنابەرانە دەستەبەر بكرێت، بۆ ئەوەی یارمەتیی زیاتریان پێشكەش بكەین."

 

هەواڵی پەیوەندیدار